بانکی رەشید بە بڕی 20 ملیۆن دینار قەرز دەداتە هاووڵاتییانی بێکار

0
109

SNN
بانکی رەشید ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “قەرزێکی 20 ملیۆن دیناریی دەداتە ئەوانەی بێکارن و پێشینەکەش هەردوو رەگەزی نێر و مێ دەگرێتەوە”.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە “بۆ ئەوەی هاووڵاتی بێکار هەلی کاری دەستبکەوێت، بانکەکە 20 ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە هەر کەسێک بیەوێت پرۆژەی بچووک بکات بۆ خۆی”.

بانکی رەشید دەڵێت: “قەرزەکە دەدرێتە ئەو کەسانەی مەرامیانە پرۆژەی بچووک بکەن بەو مەرجەی شوێنی پرۆژەکە هەبێت و فەرمانبەرێک کەفالەتی بکات کە مووچەیەکی وای هەبێت بتوانێت مانگانە قیستەکەی بداتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this