تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی گۆڕەپان و مه‌یدانی گازی باكوور ئامانجیان یه‌كه‌مه‌كانی عێراقه‌

0
98
یاریزانان لە کاتی راهێناندا

حسێن كه‌ركوكی-SNN Sport

تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی گازی باكوور له‌ ئامادەكارییه‌كانیان بۆ پاڵه‌وانێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن كه‌ وا بڕیاره‌ سه‌ره‌تای  مانگی داهاتوو له‌ به‌غدا  به‌رێوه‌بچێت .

هه‌یسه‌م حافز راهێنه‌ری تیپی كچانی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی گازی باكوور سه‌بارەت به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ بۆ (SNN Sport) وتی:”  وه‌كوو تیپ و به‌ ئامانجی پارێزگاریكردن له‌ توانای كچه‌ یاریزانه‌كانمان ئێمه‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره‌  له‌ راهێنان به‌رده‌وامین ،به‌ڵام بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ زیاتر چڕمان كردووەته‌وه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی:”  تیپه‌كه‌مان 30 كچه‌ وه‌رزشكاری ئاماده‌یه‌ بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ ئامانجی ده‌ستەبه‌ركردنی پله‌ یه‌كه‌مه‌كانی ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی كچانی عێراق”.

وتیشی:” سه‌رباری  رێكاره‌ خۆپارێزییه‌كان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا،خۆشبه‌ختانه‌ ئەو رێكارانه‌ ئه‌توانم بڵێم به‌ رێژه‌ی 50% كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر كچه‌ وه‌رزشكاره‌كانمان”.

ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ ته‌نیا گرفتیان نه‌بوونی یاریگایه‌كی تایبه‌تە بۆ راهێنان و خۆشبه‌ختانه‌ به‌ هاوكاری به‌شی به‌هره‌ی وه‌رزشی كه‌ركوك چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌یان کردووە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this