
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
جارێكى دیكه له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان سووتاندنى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جوتیاران ده‌ستیپێكرده‌وه و به‌وته‌ى به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ناتوانرێت بوترێت ته‌نها داعش له‌پشته‌وه‌ى ئه‌و تاوانه‌یه و زۆر هۆكارى دیكه‌ش له ئارادایه.
لەماوه‌ى دوو ڕۆژى رابردوودا له‌سنوورى خانه‌قین تاوه‌كو خورماتوو چه‌ندین ناوچه تووشى سووتاندنى به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆ بوونه‌ته‌وه، له‌وانه ناوچه‌كانى “حه‌فریه، لوقم، زه‌رداو، قه‌ره‌ته‌په، باوه مه‌حمود و ده‌كه” و چه‌ند شوێنێكى تر كه ئه‌و ناوچانه دانیشتوانه‌كه‌یان تێكه‌ڵاون له كورد و عه‌ره‌ب، به‌ڵام زۆریان كوردن.
زۆربەی ئەو شوێنانەی سووتاون کوردنشینن
عارف عادل به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى جه‌باره به SNNی راگه‌یاند: دوێنێ له گونده‌كانى حه‌فریه و لوقم له‌ناحیه‌ى سلێمان به‌گى سه‌ر به قه‌زاى خورماتوو ئاگر له ده‌غڵ و دانى جوتیاران كه‌وته‌وه و ڕووبه‌رێكى فراوانى له‌و ناوچانه سووتاند به تایبه‌تى كه كه‌شوهه‌واش بایهكى توندى هه‌بوو هۆكارێك بوو بۆ زوو ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره‌كه و ته‌نانه‌ت ئاگره‌كه هاته سنوورى ناحیه‌ى جه‌باره، به‌ڵام له سنورى ئێمه زیانى ئه‌وتۆى نه‌بووه.
رەشەباش هۆکارێکی زۆربوونی ئاگرە
وتیشى: “ئاگره‌كه به شێوه‌یه‌ك بووه تاوه‌كو كاتژمێر 11ى شه‌وى رابردوو درێژه‌ى هه‌بووه و دواتر توانراوه كۆنترۆڵ بكرێت و زیانى زۆرى هه‌بووه بۆ جوتیاران به تایبه‌تى له دیوى ناحیه‌ى سلێمان به‌گه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌مێك له‌نێوانیان هه‌یه ئه‌وه هۆكارێك بووه ئاگره‌كه به گه‌وره‌یى نه‌یه‌ته سنووره‌كه‌مانه‌وه.”
عارف جه‌بار ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، بۆ ئاگره‌كه چه‌ند هۆكارێك هه‌یه، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و داواكركردنى پاره‌وه هه‌یه له جوتیاران، به‌شێكى په‌یوه‌ندى به كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى.
هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕێگاى سه‌ره‌كى به‌و ناوچانه تێپه‌ڕ ده‌بێت فڕێدانى جگه‌ره‌وه و هه‌ندێك شتى دیكه‌ش هۆكارن، بۆیه تا ئێستا ناتوانرێت هیچ لایه‌نێك تۆمه‌تبار بكرێت.
ساڵى رابردوو له سنوورى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌روه‌ها به‌شێك له شاره‌كانى دیكه‌ى عێراق به‌رهه‌مێكى زۆرى گه‌نم و جۆى جوتیاران سووتێندران، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان داعشیان بە ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه دیریکرد.
محه‌مه‌د عومه‌ر به‌رپرسى كۆمیته‌ى یه‌كێتى له قه‌ره‌ته‌په به SNNی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 كاژمێرى رابردوودا له سنوورى قه‌ره‌ته‌په و ناوچه‌كانى عوزێم و به‌یات و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى تر ئاگر له به‌رهه‌مى جوتیاران له گه‌نم و جۆ كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانى زۆرى بۆ سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌بووه.
ترسی زۆر لەسەر بەرهەمی جوتیاران هەیە
وتیشى: “ئه‌وه‌ى قه‌ره‌ته‌په له ئاكامى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه په‌یوه‌ندى به شۆرتى كاره‌باى نێو دهواجنێكهوه هه‌بووه، به‌ڵام ئاگرهكانى سنووره‌كانى تر دیار نییه و له راستیدا ترسى زۆر له سه‌ر به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌یه، چونكه ساڵى رابردووش بینیمان به هه‌زاران دۆنم به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جوتیاران سووتێندران و زیانى زۆریان به‌ركه‌وت”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان، جوتیارانى سنووره‌كه ناچار بوون پاسه‌وانى كیڵگه‌كانیان بكه‌ن و هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان پێش واده‌ى خۆى ده‌ستوبردیان كردووه و ده‌ستیان كردووه به دروێنهكردن ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌نجیان به زایه نه‌چێت و به‌رهه‌مه‌كانیان نه‌سوتێندرێن.
حەشدی شەعبی تاوانبار دەکرێت
له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌ندێك ناوچه تاوانكارانى سووتاندنى به‌رهه‌مى جووتیاران زانیارى جیاوازیان له‌باره‌وه بڵاوكرایه‌وه له سنوورى خانه‌قین حه‌شدى شه‌عبى به‌وه تۆمه‌تبار كرا كه ئه‌وان ده‌ستیان له سووتاندنى به‌رهه‌مى جوتیاران هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى خانه‌قین به SNN ى راگه‌یاند: ساڵى رابردوو له سنوورى خانه‌قین به‌رهه‌مێكى زۆر جوتیاران سووتێندران، له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى رابردووش دیسانه‌وه سووتاندنى ده‌غڵ و دان دهستىپێكردووهتهوه.
وتیشى: “له ناوچه‌كانى باوه مه‌حمود و باپڵاوى و ده‌كه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه سووتاندنى به‌رهه‌مى جووتیاران ئه‌نجامدراون كه ناوچه‌كان تیكهڵاون له كورد و عه‌ره‌ب و تاوه‌كو ئێستاش ناتوانرێت هیچ لایه‌ن و گروپێك به‌و تاوانه تۆمه‌تبار بكرێت، چونكه هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نه‌كه‌تووه”.
ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، له دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بارودۆخى سنوورى خانه‌قین له‌به‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاڵۆز‌و دژوار بووه و رووداوه‌كان له كوشتن و په‌لامارى تیرۆریستى و سووتاندنى ماڵ و به‌رهه‌مى گوندنیشینان زۆر زیاتر بووه كه به‌پێى زانیاریی و به‌دواداچوونه‌كان جگه له داعش هاوكات حه‌شدى شه‌عبیش ده‌ستیان له‌و تاوانانه هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پۆلیسى خانه‌قین راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه له پۆلیسى فیدراڵى و سوپاى عێراق رێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و چاودێرى سنووره‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت رێگرى بكه‌ن له به هه‌ده‌ردان و سووتانى به‌رهه‌مى جووتیاران و گوندنیشینان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئاگر لە کەمپێکی ئاوارە ئێزیدییەکان کەوتەوە
2020-07-17
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17