دۆخی تەندروستی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی ناجێگیرە

0
109

SNNـ بڕیار محەمەد 

د. ڕۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە خراوەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشكییەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێکە د. ڕۆژ نوری شاوەیس، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستیشیەوە خراوەتە ژێر چاودێری چڕی پزیشكییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر .

سەرچاوەکە وتیشی: “هەفتەی رابردووش فەرماندەیەکی هێزەکانی 80ی پارتی بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا و تێکچوونی بارودۆخی تەندروستی، ڕوانەی تورکیا کراوە، ئەویش بەهەمان شێوە لەئێستادا لەژێر چاودێری تەندروستیدایە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this