باڵندەیەک دۆزرایەوە کە نیوەی نێرە و نیوەکەی تری مێیەیە

0
108

SNN
توێژەرانی ناوچەیەکی پارێزراوی سروشتی لە ویلایەتی پەنسلڤانیای ئەمریکا باڵندەیەکی دەگمەنیان دۆزیوەتەوە کە پێکهاتەی جەستەی بە جۆرێکە نیوەی نێر و نیوەکەی دیکەی مێیەیە.

رۆژنامەی ئیندپێندنت لە زاری ئەو توێژەرانەوە بڵاویکردۆتەوە “باڵندەکە کە دەشخوێنێت، دوو رەگە و لای راستی نێرەیە و لای چەپیشی مێیەیە”.

باڵندەکە ناوی گروسبیک-ە و لەڕێگەی رەنگی باڵەکانیەوە رەگەزی دیاریدەکرێت، ئەو باڵانەی کە رەشە و خاڵی رەنگ گوڵی تێدایە، نێرە، ئەو باڵانەشی کە رەنگی قاوەییە و خاڵی زەردی تێدایە، رەگەزی مێیەیە.

زانایان دەڵێن “باڵندەکە دەتوانێت لەگەڵ رەگەزی مێ- و رەگەزی نێر-یش پرۆسەی جووتبوون ئەنجامبدات و وەچە بخەنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this