ئۆمتیتی توشی پێکان دەبێت

0
258
ئۆمتیتی

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ساموێل ئۆمتیتی بەرگریکاری توشی پێکان دەبێت و لە تواناکانی ئەو یاریزانە بێبەش دەبێت.

ئۆمتیتی 26 ساڵ لە ماسولکەکانی رانیدا توشی پێکان بووەو بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس ئەو یاریزانە 3 هەفتە دووردەکەوێتەوە.

ئۆمتیتی لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە، 287 رۆژ بە  پێکانەوە لە یانەکە دوورکەوتووەتەوەو توشی 9 پێکانی جۆراوجۆر بووەو 58 یاری نەیتوانیوە یاری بکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم یاریزانە بتوانێت بۆ یارییەکانی لالیگا بەشداری بکات، کە لە 20ی حوزەیران دەستپێدەکاتەوە.

ئۆمتیتی یەکێکە لەو یاریزانانەی بەرشەلۆنە لە لیستی فرۆشراوەکان دایناوەو لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری دەبێت، ئەمەش بەهۆی زۆری پێکان و دابەزینی ئاستییەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this