بەڕێوەبەری بانکی خوێن “بەخشینی پلازمای خوێن زۆر کەمی کردووە”

0
73

SNN- هەڵکەوت سەروەت

دکتۆر چالاک ئیبراهیم بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: سەرەڕای زۆری چاکبوونەوەی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام بەخشینی پلازمای خوێن کەمی کردووە و ئێستا کەمتر هاووڵاتیانی چاکبووەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمایان دەبەخشن.

بەڕێوەبەری بانکی خوێن وتیشی “بانکی خوێن هیچ کێشە و کەموکوڕی نییە لە وەرگرتنی پلازمای خوێن و هیواداریشە هاووڵاتیان بەدەم داواکەیەوە بچن و پلازمای خوێنن ببەخشن تا ئەوانیش بەئاسانترین شێوە بیگەیەننە نەخۆشانی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this