لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

0
108
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد، بە گوێرەی یەکێک لە بڕیارەکان هاتووچۆی هاووڵاتییان و کەسانی بیانی لە نێوان هەرێم و تورکیا لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، لە نێوان هەرێم و ئێران لە سنووری حاجی ئۆپەران، باشماخ و بەروێزخانەوە ئاسایی دەبێتەوە بە مەرجێک سەنتەری پشکنینی کۆرۆنا هەبێت.

بە گوێرەی بڕیارێکی دیکە، فرۆشگای قوتابخانەکان دەکرێنەوە بەپێی رێنمایی تەندروستی، هەروەها خولی یەکێتی تۆپی پێ بەبێ ئامادەبوونی هاندەران دەکرێنەوە.

هەموو گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک قەدەغەدەبێت.

راشیگەیاندووە: “پێویستە لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێم رەچاوی رێکارەکانی خۆپاراستن بکرێت بەتایبەتی بەکارهێنانی ماسک، هەر فەرمانبەرێک یان کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش ناوخۆ یان پێشمەرگە پابەندنەبێت بێبژاردنی پێ دەکرێت.

کۆی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ:

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this