بڕی ئەو قەرزەی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچە داوایدەکات چەندە؟

0
75
دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN-هەڵکەوت سەروەت

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق کۆبووەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ وەرگرتنی قەرز کرا و داواکاریەکەش لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا.

شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە SNNی راگەیاند: خوێندنەوەی یەکەم لەسەر وەرگرتنی قەرز لەلایەن حکومەتەوە کراوە و ئەو بڕەی کە بۆ قەرز داوا  دەکرێت زۆر زیاترە لەوەی کە عێراق پێویستیەتی.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی: عێراق داوای 41 ترلیۆنی کردووە بۆ مووچەی سێ مانگی داهاتووی ئەمساڵ و ئێمەش دڵنیاین لە زۆرترین حاڵەتدا عێراق پێویستی بە 20 ترلیۆن دینار هەیە.

وتیشی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەو پڕۆژەیاسایە دەکرێت و پاش گۆڕانکاری و کەمکردنەوەی بڕی قەرزەکە، داواکاریەکە دەنگی لەسەر دەدرێت.

بەهۆی کەمبوونەوەی داهاتی نەوت، عێراق تووشی قەیرانی دارایی بووە، لە رابردووشدا پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی پەسەندکرد بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکە دابەشبکرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this