دەنگدان لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکوک و نەینەوا دواخرا

0
62

SNN

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگ لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان درا و بازنەکانی 16 پارێزگا دواخرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، دەنگدان لەسەر بازنەکانی هەڵبژاردن لە کەرکوک و نەینەوا بۆ دووشەممەی داهاتوو دوابخرێت.

بابەتی بازنەکانی هەڵبژاردن زۆرترین مشتومری لەبارەوە دەکرێت و تائێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر سەرجەم پارێزگاکان.

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وتبووی: “سەرۆکى پەرلەمان بڕیاری داوە بڕگەی تایبەت بە بازنەکانی هەڵبژاردن دوابخات تا ئەو کاتەى کۆبوونەوەى سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆتایی دێت و دەگەنە رێککەوتن.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this