لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا ترەمپ دەنگی بە خۆیدا

0
389

SNN

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له‌ویلایه‌تى فلۆریدا به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى پێشوه‌ختى کرد و ده‌نگى به‌خۆیدا و پاشان پەیامێکی بڵاوکردەوەو تییدا وتی “دەنگم بە پیاوێکدا کە ناوی ترەمپە”.

سایتی CNN بڵاویکردەوە، له‌پرۆسه‌ى ده‌نگدانى پێشوه‌ختدا، ئه‌مڕۆ به‌کاتى ئه‌مریکا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا و کاندیدى کۆمارییه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌مریکا، له‌ویلایه‌تى فلۆریدا به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى پێشوه‌ختى کرد و ده‌نگى به‌خۆیدا.

به‌پێى یاساى نوێى به‌شێک له‌ویلایه‌ته‌کانى ئه‌مریکا و وه‌ک هه‌وڵێک بۆ رێگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ده‌نگده‌رانى ئه‌مریکا ده‌توانن پێشوه‌خته‌ له‌ڕێگاى ئیمێڵ یان به‌شدارى راسته‌وخۆ ده‌نگ به‌کاندیده‌کانى خۆیان له‌و ویلایه‌ته‌ بده‌ن، تائێستاش نزیکه‌ى 55 ملیۆن هاوڵاتى ئه‌مریکى به‌شدارى پێشوه‌خته‌ی دەنگدانیان کردووە.

وا بریارە 3ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە ئەمریکا بکرێت بۆ دەنگدان لەسەر ترەمپ و بایدن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this