مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکەی سبەینێوە دەدوێت

0
81

SNN

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکی ڤیدیۆییدا باس لەو خۆپیشاندانە دەکات کە بڕیارە سبەی لە بەغدا ئەنجامدەدرێت و دەڵێت: خۆپیشاندان مافی هاوڵاتییانە بەڵام دەبێت ئاشتیانە بکرێت.
مستەفا کازمی دەڵێت: “خۆپیشاندانی ئاشتییانە مافی هاووڵاتییانە و هێزە ئەمنییەکانیش راسپێردراون کە پارێزگارییان لێبکەن”.
باسیش لەوەدەکات: “ئەگەر خۆپیشاندەران هەوڵبدەن پشێوی بنێنەوە ئەوا هێزە ئەمنییەکان بە مافی خۆیانی دەزانن کە بەرگری لە خۆیان و دام و دەزگا حکومییەکانیش بکەن”، دەشڵێت: “داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە هێزە ئەمنییەکان ئاگاداربکەنەوە لە هەر هەوڵێکی کە بۆ نانەوەی پشێوی”.

بڕیارە سبەینێ خۆپیشاندانێکی فراوان لە مەیدانی تەحریر لە بەغدا ئەنجامبدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this