دوای دیبەیتەکەی بایدن و ترەمپ، ئیڤانکا نامەیەک ئاراستەی باوکی دەکات

0
73

SNN

ئیڤانکای کچی دۆناڵد ترەمپ، یەکێکە لە کچە چالاکەکانی سەرۆک، لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەمریکا پشتیوانییەکی زۆری باوکی دەکات و زۆربەی کەمپینەکانی بۆ بەڕێوەدەبات، دوای دیبەیتەکەی دوێنی باوکی لەگەڵ بایدن نامەیەک ئاراستەی باوکی دەکات.

ئیڤانکا لە تویتی تایبەت بەخۆی بۆ باوکی دەنوسێت ” باوکم دووبارە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا هەڵدەبژێرێتەوە بەهۆی ئەوەی سیاسییەکانی ئەمریکا هیچ بۆ گەلەکەیان ناکەن وەک جۆ بایدن”، لە تویتێکی تردا کە ئاراستەی بایدنی کردووە دەڵێت ” تەنیا قسەی هەیە نەک کردار”

لەکاتی ئێستادا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند ویلایەتێک هەڵبژاردنی پێشوەختە کراوە، بەڵام 3ی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی سەرتاسەری لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this