ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران زیاد دەکات

0
59

SNN

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاند: ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر گەشەی کردووە و بەراورد بە ساڵی رابردوو گەیشتۆتە ئاستێکی باشتر.

ئاشکراشی کردووە: رەوتی بازرگانی لەگەڵ ئێران سەبارەت بەو کاڵا و شمەکانەی لە ئێرانەوە دێن هیچ کێشەیەکی لەبەردەمدا نییە، جگە لە کێشەی هەڵبەز و دابەزی نرخی دراوی ئێرانی، کە ئەوە کاریگەریی کردۆتە سەر ئاستی سەقامگیری کاری بازرگانی کاڵاکان،

سەبارەت بە پرۆژەی شاری پیشەسازی سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاشکرای کردووە کە دروست کردنی ئەو شارۆچکەیە لە پەروێزخان گەیشتووەتە ئەنجام و زەوی پێویستی بۆ تەرخانکراوە و بڕیارە کۆمپانیایەکی ئێرانی و وەبەرهێنەرێکی هەرێمی کوردستان بە هاوبەشی پڕۆژەکەی جێبەجێ بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this