گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  یەکشەممە 25/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
74
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (25/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • کومان دەتەقێتەوە.
  • بەرشەلۆنە 1-3 ریاڵ مەدرید.
  • کومان:”لە یاری کلاسیکۆ یاردەدەری ناوبژیوانە ڤیدیۆیەکە لێدانێکی سزای بینی کاتێک لینگلێت درێسەکەی رامۆسی راکێشا، بەڵام ئەو لێدانە سزاکەی پێشووی بەرگریکارەکەی مەدریدی نەبینی”.
  • “لێدانە سزاکەی رامۆس کە لەسەر لینگلێت گیرا، دروست نەبوو”.
  • “بۆچی ناوبژیوانی ڤیدیۆیی  تەنیا دژی بەرشەلۆنەیە؟لێدانی سزای بۆ ئێمە دژی سڤییا ئەژمار نەکردوو دوو کارتی سووری بەرامبەر بە خیتافی بە کار نەهێنا”.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-0 لە ریاڵ بیتس دەباتەوە و سوارێز و لۆرێنتی گۆڵەکان دەکەن.

سپۆرت:

  • دزی لە کلاسیکۆ.
  • کومان دەتەقێتەوە… بۆچی ناوبژیوانی ڤیدیۆ دژی یانەی بەرشەلۆنەیە؟.
  • بەرشەلۆنە 1-3 ریاڵ مەدرید.
  • مارتینێز مونوێرای ناوبژیوانی یاریەکە بردنەوەی بە لێدانێکی سزای رامۆس بە ریاڵ مەدرید دا.
  • وێستهام 1-1 مانچستەرسیتی، سێیەم یارییە پیپ دەڕوخێت.
  • ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-0 ریاڵ بیتس، ئاتلەتیکۆ جارێکی تر بە گۆڵی سوارێز براوە دەبێت.

مارکا:

  • گەیشتن بە لوتکە.
  • بەرشەلۆنە 1-3 ریاڵ مەدرید.
  • تیپەکەی زیدان بەسەر قەیراندا سەردەکەوێت و قەیرانەکە بۆ بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.
  • کلاسیکۆ دوای لێدانێکی سزای رامۆس یەکلا بووەوە کاتێک ناوبژیوان سەیری ڤاری کردەوەو لینگلێت درێسکەی رامۆسی راکێشا.
  • مۆدریچ لەگەڵ گۆڵێکی گەورە لە خولەکی 90، خۆشی زیاتری خستە سەر بردنەوەکەی ریاڵ مەدرید.

ئاس:

  • مەدرید هەموو کات دەگەڕێتەوە.
  • – بەرشەلۆنە 1-3 ریاڵ مەدرید.
  • یانە سپیپۆشەکە جارێکی تر لە دایک دەبێتەوە و لێدانێکی بەهێز لە کامپ نۆ لە بەرشەلۆنە دەدات.
  • لێدانی سزا لە لایەن ڤارەوە لەسەر رامۆس ئەژمار دەکرێت و بەوهۆیەوە یانەی بەرشەلۆنە و کومانی راهێنەر تووڕە دەبن.
  • یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدیش بە دوو گۆڵی لۆرێنتی و سوارێز لە ریاڵ بیتس دەباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this