ڤیدیۆ:لە خولی هۆڵەندا ئەجاکس 13-0 براوە دەبێت

0
45
یانەی ئەجاکس

SNN Sport

یانەی ئەجاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی توانی بردنەوەیەکی مێژووی دژی یانەی ڤینلۆ لە خولی هۆڵەندا تۆماربکات، ئەمەش لە یاریگای دی کویل لە هەفتەی شەشەمی وەرزی نوێی خولی هۆڵەندا 2020-2021.

تراورێ پێنج گۆڵی لە خولەکەکانی  17،32،54،65 و87 کرد.

جۆرجن دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 12  و57 کرد.

هۆنتیلار دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 74 و 76کرد.

گۆڵەکانی تر، تادیچ لە خولەکی 44  و  ئەنتۆنی لە خولەکی 55و مارتینێز لە خولەکی 78تۆماریان کرد.

یانەی ڤینلۆ لە خولەکی 52 بە 10 یاریزانەوە یاریەکەی تەواو کردوو یاریزان کریس کومی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

ئەجاکس بە 15 خاڵ لە پلەی یەکەم دێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this