لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 6 كرێكار له‌ هه‌ولێر گیانیان له‌دەستداوە

0
39

SNN – بڕیار محەمەد
بەڕێوه‌بەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانى كوردستان ئاشكرایدەكات: لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا شه‌ش كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن ڕەمەزان، بەڕێوه‌بەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە لقی هەولێری سەندیكای كرێكارانى كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بە SNNی راگەیاند: “بەداخەوە لە ماوەی 10 مانگی رابردووی ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای هەولێر 6 كرێكار لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە، ئه‌مه‌ش بە بەراورد بە پار ساڵ ئامارەكان كەمیكرووه‌”.

وتیشی: “بەداخەوە بەشێك لە كۆمپانیاكان سەلامەتی كار بۆ كرێكاران دابینناكەن لە ماوەی رابردووشدا ئێمە سەردانی چەندین كۆمپانیا و شوێنكارمان كردووە كە زۆرینەیان هیچ مەرجێكی سەلامەتی كاریان په‌یڕەو نەكردووه‌، هەر ئەو كات پێمان وتوون دەبێت لە داهاتوودا مەرجەكانی سەلامەتی كار بۆ كرێكاران دابینبكەن، لەهەمانكاتیشدا بەشێك لە كرێكارەكان لە جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی كار كەمتەرخەمن”.

بەپێی ئەنجامی رووپێوییه‌كى رێكخراوی ئاشتی و ئازادی، بەر لە هاتنی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، رێژەی بێكاریی لە هەرێمی كوردستان 20% بووە، بەڵام لەدوای ئەو كاتەوە، رێژەكە بۆ 44% بەرزبووەتەوە، هەروەها 73%ی هاووڵاتییان، كێشەی ئابوورییان بۆ دروستبووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this