سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستان “ئامارەكانی كۆچی گەنجان مەترسیدارن”

0
46

SNN- بریار محەمەد

سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات ئامارەكانی كۆچی گەنجامن بۆ دەرەوەی وڵات مەترسیدارن و بەشێوەیەك لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 14 هەزار و 500 گەنج لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كردووە.

دكتۆر رێبوار عبدولرەحیم، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: بەپێی بەدواداچوونی لیژنەكەمان لە پەرەلمانی كوردستان دەركەتووە ئامارەكانی كۆچی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی وڵات مەترسیدارن و بە شێوەیەك سەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا 14 هەزار و 500 گەنجان لە هەرێمی كوردستان كۆچیان كۆچیان كردوە بۆ دەرەوەی وڵات.

وتیشی “ئێمە لە راپۆرتێكدا هۆكارەكانی كۆچی گەنجان و چەند راسپاردەیەكمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كردووە بەمەبەستی دانیشتنی تایبەت لەسەرە پرسی كۆچی گەنجان بۆ دەروەی وڵات، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە دانیشتنەكەی كەی دەكرێت و چۆن دەبێت، بەڵام ئێمە داوامان كردووە هەریەكە لە وەزیری كارو پلاندان و رۆشنبیرش ئامادەی دانیشتنەكە ببن، بۆیە تا ئێستا نازانرێت كەی ئەو دانیشتنە ئەنجامدەدرێت”.

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 2014 تاوەكو ئێستا 350 هەزاركەس عێراقیان جێ هێشتووە بەشێک لەو ئامارەش هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكان و ڕەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان ئامارەكان بە مەترسی ناودەبات و دەڵێت هەر چۆنێك بێـت دەبێت هەوڵێك بدەین بۆكەمكردنەوەی كۆچی گەنجان بۆ دەروەی وڵات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this