“رێكارى تووند به‌رامبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌گرينه‌به‌ر كه‌ پابه‌ندى رێنماییه‌كان نابن”

0
60

SNN – بڕیار محەمەد

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر رایدەگەیه‌نێت: لە مڕۆوه‌ رێكاری نوێ و تووندترمان گرتووه‌تەبەر به‌رامبه‌ر هاووڵاتییان بۆ ئه‌وه‌ى ناچاربن پابەندی رێنماییە تەندروستییه‌كان بن.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە SNNی راگەیاند: “دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ و لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێمەش لە ئه‌مڕۆوه‌ لیژنەیەكەمان لە قایمقامیه‌ت بە بەشداری نوێنه‌ری پارێزگا، قایمقامیەت، پۆلیس و شارەوانی پێكهێناوه‌، سەردانی تەواوی شوێنەكان دەكەين، هەركەسێك پابەندی رێنماییە تەندروستییه‌كان نەبێت شوێنەكەی دادەخرێت و رووبەڕووی سزاش دەبێتەوە”.

وتیشی: “لە رابردووشدا بەهۆی پابەندنەبوون چەندین دوكان و ماركێت و چێشتخانه‌ داخراون و سزای ماددیش دراون”.

قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو : “لە ئێستادا لیژنەكان بەردەوامن لە چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنە گشتیيەكان، دڵنیایش دەدینە هاووڵاتییان ئێمە رێكار دەگرینەبەر، بۆ ئەوەی ئەوان تەندروستبن و لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دووربن”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this