ژنێک لە رانیە هەلی کار بۆ 12 کەس دەڕەخسێنێت

0
707
رەخساندنی هەلی کار

SNN- محەمەد مستەفا

من ناوم (دیار بەکر)ە ، تەمەنم 37 ساڵە و دانیشتووی قەزای ڕانیەم، ساڵی 2015 بە تەنیا دەستم کرد بە دروستکردنی جۆرێک شیرینی کە پێی دەڵێن (کولیچە) و بە شێوەی کۆ رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانیم دەکرد، دوای ئەوەی کەخواست لەسەر بەرهەمەکەم زۆر بوو ، پەرەم بە کارەکەم دا و دوکانێکم کردەوە و لەگەڵ 4 ژنی خزم و کەسی خۆم دەستمان کرد بە درووستکردنی چەند جۆرێکی شیرینی.

دواتر لە ساڵی 2016 ، بڕیارمدا کە دووکانێکی گەورە تایبەت بەخۆم بکەمەوە پاشان ژمارەی کارمەندەکانم زیادی کرد و لە ئێستاشدا جگە لە خۆم 12 کەسی تر لێرە کار دەکەن کە زۆرینەیان ئافرەتن هەمووشمان وەک هاوڕێ کاردەکەین، وە زۆر دڵخۆشم کە توانیومە ئەو ژمارە هەلی کارە بڕەخسێنم .

پێش ئەوەی کە دۆخی دابەشکردنی مووچە بەم جۆرەی ئێستا خراپ بێت 18 کارمەند لێرە کاری دەکرد، بەڵام بە داخەوە ئەو قەیرانە بەرۆکی ئێمەشی گرتووە و بۆیە ناچار ژمارەی کارمەندەکانم کەم کردەوە بۆ 12 کارمەند .

لە ڕەمەزاندا خواست لەسەر هەندێ جۆری شیرینی وەک (برمە و جۆرەکانی پاقلاوە) زیاتر دەبێت بەراورد بە مانگەکانی رابردوو، بۆیە ئێمە رۆژانە بەرهەمێکی زۆرتری ئەو شیرینیانە دروست دەکەین و دەیخەینە بازاڕەوە .

Sh17
Sh17

Sh9
Sh9

Sh6
Sh6

Sh8
Sh8

Sh15
Sh15

Sh4
Sh4

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this