وەزیری پلاندانان بۆ SNN: تاوتوێى دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌ر بۆ فه‌رمانگه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ین

0
95
دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت: وەك پێویست نەتوانراوە پرۆژەی ستراتیژی لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجام بدرێت و پێویستییەكی زۆری بە دامەزراندن هەیە، بۆیە وەك وەزارەتی پلاندانان دەمانەوێت چیمان بۆ هەولێر و سلێمانی كردووە بۆ پارێزگای هەڵەبجەشی بكەین.

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم بە SNNى راگەیاند: “پارێزگای هەڵەبجە پێویستییەكی زۆری بە هاوكاری هەیە لە هەموو رووەكانەوە بە تایبەت دامەزراندنی فەرمانبەر بۆ دامودەزگاكانی، بۆ ئەو مەبەستەش لە دوو رۆژی داهاتوودا سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە تایبەت بۆ ئەو پرسانەی پەیوەستن بە كێشە و گرفتەكانی هەڵەبجەوە بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی شاری هەڵەبجە دەكەن و پرسی گواستنەوە و دامەزراندنی فەرمانبەران تاوتوێ‌ دەكرێت لەگەڵ ئیدارەی شارەكە”.

وتیشى: “وەك وەزارەتی پلاندانان دەمانەوێت چی بۆ شارەكانی هەولێر و سلێمانی كراوە بۆ هەڵەبجەشی ئەنجام بدەین، چونكە هەڵەبجە ناسنامەی گەلی كوردە و خزمەتكردنی هیچ منەتێكی تێدا نییە، بەڵام چانسی هەڵەبجە وەهابوو كاتێك كرایە پارێزگا چەندین قەیرانی دارایی و ئابووری و سیاسی بەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی گرت و نەتواندرا وەك پێویست خزمەت بە خەڵكی ئەم پارێزگایە بكرێت”.

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ وەزیری پلاندانانی عێراق هەماهەنگیمان كردووە كە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجەدا بكرێت و داوامان لێكردووە كە لە سندوقی پەرەپێدانی كۆمەڵایەتی پشكی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆی دیاریبكرێت بەڵێنی ئەوەشمان وەرگرتووە، لە پارەی ئەو سندوقە چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە ئەنجام بدرێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this