له‌سه‌ر شووتى شه‌ش كه‌س برینداربوون و ژماره‌یه‌ك ده‌ستگیركران

0
1656

SNN- سیروان حەسەن

 

له‌ عه‌لوه‌ى گه‌وره‌ى كه‌لار به‌هۆى شه‌ڕ و كێشه ‌و گرفته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر شووتى بووه،‌ شه‌ش كه‌س برینداربوون و هه‌شت كه‌س ده‌ستگیر كران.

 

ئاسۆ عه‌بدوڵا به‌رپرسى لیژنه‌ى پشكنینى عه‌لوه‌ى كه‌لار بهSNNى راگه‌یاند؛ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ى ئایارى 2020 له‌ عه‌لوه‌ى كه‌لار به‌هۆى كێشه‌ و گرفتى نێوان ژماره‌یه‌ك كاسبكارى عه‌لوه‌كه‌ له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ شووتییه‌وه‌ شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان ڕوویدا.

 

وتیشى: “به‌هۆى ئه‌وه‌ شه‌ڕه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كه‌ تالیبه‌ر و دار و به‌ردیان به‌ركه‌وتوو برینداربوون، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیشه‌وه‌ هه‌شت كه‌س له‌ سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستگیركران”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this