یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ 2 ملیار دینار قه‌رزاره‌

0
50
یانەی قووە جەوییە

SNN Sport- حسێن کەرکوکی

 سه‌میر كازم جێگری سه‌رۆكی ده‌ه‌سته‌ی كارگێری  یانه‌ی قووه‌ جه‌وییه‌ی عێراقی ئاشكرایكرد كه‌یانه‌كه‌ به‌ قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌ تێده‌په‌رێت به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا چاره‌سه‌ر ناكرێت ، چونكه‌ ئیداره‌‌کە نوێیه‌ و ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ گشتییه‌ كه‌ وڵات تێدا تێپه‌رده‌بێت کاریگەری لەسەر یانەکە دەبێت .

كازم له‌ لێدوانێكیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە وتی:” ئیداره‌ نوێیه‌كه‌ کاتێک  یانه‌كه‌ی وه‌رگرت، حساب بانکی سفر بووەو قه‌رزی گه‌وره‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، یانه‌كه‌ دواكه‌وتووه‌  له‌ پێدانی شایسته‌ی یاریزانان و ستافی راهێنانی یانه‌كه‌ “.

كازم روونیكرده‌وه‌:” له‌ مانگی ئابی رابردووەوە‌ تا ئێستا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌هاتووەته‌ خه‌زێنه‌ی یانه‌كه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد سه‌رجه‌م داهاتی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان ده‌ڕوات كه‌ ئه‌وه‌ی به‌ خشته‌كراوه‌ نزیكه‌ی ملیارێك و 200 ملیۆن دیناره‌ و ئه‌وه‌ی بە خشته‌ نه‌كراوه‌ 800 ملیۆنە و كۆی قه‌رزه‌كان ده‌گاته‌ 2 ملیار دینارو ئیداره‌ به‌ هه‌موو توانایه‌كیەوه‌ هه‌وڵ ده‌دات تا مانگی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو ئه‌و قه‌رزانه‌ داپۆشێت “.

هه‌روه‌ها وتی:” هه‌موو یاریزانانی تیپه‌كه‌ و ستافی هونه‌ری به‌ گشتی  تێگه‌یشتوون كه‌ ئه‌و قه‌یرانه‌ به‌هێزه‌ وئه‌و دۆخه‌ ناخۆشه‌ كه‌ یانه‌كه‌ تیایدا تیپه‌ڕ ده‌بێت و له‌ میانه‌ی هاوكارییان ئه‌م ناخۆشییه‌ تێدەپەڕێنرێت “.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ درێغی نه‌كردووه‌ له‌ دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ تیپی تۆپی پێ بۆ ده‌ركه‌وتن به‌ وێنه‌یه‌ك شایسته‌ی ناو و پێگه‌ و میژووه‌ گه‌وره‌كه‌ی  یانه‌كه‌ بێت “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this