پەکەکە بە چەکی ئاڕ پی جی لە هێزێکی پارتی دەدات

0
140

SNNـ بڕیار محەمەد 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە (هێزی رۆژ) و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی دینارتەی سەربە قەزای ئاکرێ ڕوویداوە و تا ئێستاش زەرەر و زیانەکانی نەزانراوە .

ئیبراهیم هادی دانیشتووی ناحیەی دینارتە بە SNNی ڕاگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ كاتێک كاروانێكی ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئالۆگۆڕ پێکردن چوونەتە گوندێکی نزیک ناحیەی دینارتە، لەو کاتەدا هێزێکی پەكەكە بە چەكی ئاڕ پی چی ھێرشیان كردووەتە سەر كاروانەكە و دواتر شەڕ دروستبووە.

وتیشی: “بەهۆی ئەوەی هەموو ڕێگاکانی چوون بۆگوندەکە داخراوە، بۆیە تاوەکو ئێستا زەرەر و زیانی شەڕەکە نەزانراوە و دەنگی هیچ تەقەیەکیش نابیسترێت”.

لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز نزیک لە پەکەکە بڵاویکردۆتەوە “پارتی هێزێکی تایبەتی بەناوی گوڵان کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی مەسرور بارزانی دایە، لەگەڵ چەکی قورس ڕەوانەی ناوچەی گارە کردووە”.

شارۆچکەی دینارتە و دەشتی نەهلێ، لە ڕووی ئیدارییەوە سەربە ناوچەی ئاکرێ-یە لە پارێزگای دهۆک، بەڵام وەک هەرێم دەکەوێتە نزیک چیای گارە کە وەک هەرێمی گەریلا دەناسرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this