مەحما خەلیل: زیان بە بەرژەوەندیەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی كەوتووە

SNN- بریار محەمەد
قایمقامی پێشوی شەنگال رایدەگەیەنێت بەهۆی رێكەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئاسایی كردنەوەی دۆخی شەنگال، زیان بە بەرژەوەندیەكانی پەكەكە و حەشدی شەعبی كەوتووە بۆیە ئەوان ئێستا قسەدەكەن و دژی ئەو رێكەوتنە دەوەستنەوە .
مەحما خەلیل، قایمقامی پێشوی قەزای شەنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا بە snnی راگەیاند: دیارە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو فەرماندەی فەوجی لالشی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاندبوو، ڕێككەوتنی نێوان پارتی و بەغدا لەسەر شەنگال قبوڵ ناكەین و ئەگەر بە زۆر بەسەرماندا بیسەپێنن ئێمە بە چەك لە ڕوویان دەوەستینەوە.
وتیشی: ئەم قسانە دوای ئەوە دێـت كە پەكەكە و حەشدی شەعبی بەهۆی رێکەوتنەكەی زیانیان بەردەكەوێت بەژەوەندیەكانیان لەو ناوچەیە كۆتایی پێدێت بۆیە دژی ئەو بریارە و رێکەوتانەن كە بۆ ئاسایكردنەوەی شەنگال دەرچووە.
باسی لەوەشکرد: بێگومان پەكەكە و حەشدی شەعبی نایانەوێت دۆخی شەنگال ئاسایی بكرێتەوە، رێكەوتنیش لە نێوان حەشدی شەعبی و پەكەكە هەیە لەو ناوچەیە چونكە بەشێك لە چەكدارەكانی پەكەكە بە رۆژ لە ریزی حەشدی شەعبین و بەشەوانیش لە ریزەكانی پەكەكەن.
قایمقامی پێشوی قەزای شەنگال باسی لەوەشكرد: ئەو قسانەی پەكەكە و حەشدی شەعبی تەنها بۆ جوڵاندنی هەستی شەقامە ئەگەرنا هیچ سەنگ و قورسایی نییە لە رووی یاسای و دەستوریشەوە هیچ بەهایەكەی نییە، پێم وایە حەشدی شەعبیش پابەندی بریارەكە دەبێت .
رۆژی هەینی 9ی تشرینی یەكەم، شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال كۆبوونەوە، یەكەم كۆبوونەوەی شاندەكەی هەرێمی كوردستانیش لەگەڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسمی ئەعرەجی بوو، دواتر لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق جینین پلاسخارت كۆبوونەوە و لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال رێككەوتنێكیان واژوو كرد.
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش