حزبی بەعس مردنی عیزەت دوری راگەیاند

0
96

SNN

سەرکردایەتی حیزبی بەعسی رووخاو ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاندووە “عیزەت دوری یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی حزبەکە” کە لەلایەن ئەمریکا و عێراقیشەوە داواکراوە، لە تەمەنی 78 ساڵیدا گیانیلەدەستداوە”.

سایتێکی نزیک لە حزبی بەعس بەیاننامەیەکی حزبەکەی بڵاوکردۆتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، کە عیزەت دوری یەکێک لە هاوەڵەکانی سەدام جێیهێشتوون بێئەوەی ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی بکات.

سایتی (CNN )یش لە سەرچاوەیەکەوە نووسیوێتی: “دوێنێ یەکشەممە دوری لە گۆڕستانێکی نهێنیدا نێژراوە لە پارێزگای سەڵاحەدین و ژمارەیەک لە خزم و کەسەکانیشی ئامادەی ناشتنەکەی بوون”.

عیزەت ئیبراهیم دوری جێگری سەرۆككۆماری پێشووتری عێراق سەدام حسێن بوو، كە دوای هەڵوەشانەی حزبی بەعس لەعێراق، سەرپەرشتی شانە نووستووەكانی حزبەكەی دەكرد.

دوری ساڵی 1942 لەدایکبووە و وەزیری ناوخۆ بووە و پۆستی وەزیری کشتوکاڵیشی وەرگرتووە بۆ ماوەیەک، داواکراوی ژمارە شەش بوو لە لای ئەمریکییەکان لە دوای ساڵی 2003ەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this