
جێرەمی ویستن
SNN Sport
یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی گیانلەدەستدانی یاریزانی لاوی یانەکەی جێرمی ویستن کە تەمەنی 17ساڵە، رادەگەیەنێت.
یانەکە لە بەیاننامەیەکیدا دڵتەنگی بە گیان لە دەستدانی ئەم یاریزانە راگەیاندووە، کە پێشتر یاریزانی ئەکادیمیاکەی بووەو یانەی مانچستەرسیتی سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزان و هاوڕێکانی ویستن دەکات.
تا ئێستاش هۆکاری خۆکوشتنی روون نیە، خێزانەکەشی هیچ بەیاننامەیەکیان بڵاو نەکردووەتەوە.
ویستن یاریزانی هێڵی بەرگری بوو، لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی مانچستەرسیتی کردووە،بەشدارییەکی کەمی لەگەڵ یانەکە هەبووە.
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەکان هۆکاری خۆکوشتنی ئەم یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یانەکەی دەستبەرداری بووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17