گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 26/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (26/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- بەمشێوەیە دەکرێت،لوتکەی قەڵای سپی
- متمانەی یانەکەو لۆگۆکەی وایکردووە هانی زیدان و تیپەکە بدات بۆ گەیشتن بە لوتکە.
- بە وتەی هاندەران راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید کەسی سەرکەوتوو بووە لە کلاسیکۆ.
- هازارد لە لیستی تیمەکەدایە بۆ یاری مونشن گلادباخ کە وەکوو یاری کۆتایی دادەنرێت.
- پرۆژەکەی کومان گومان لە یانەی بەرشەلۆنە دروست دەکات.
ئاس:
- 100 گۆڵ هۆکاری نوێکردنەوەی گرێبەستی رامۆسە.
- سەرکردەکە 100 گۆڵی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمارکردووە و زۆرترین جار یەکلاکەرەوە بووەو گرێبەستەکەی لەم وەرزە کۆتایی دێت.
- یاریزانەکە دەیەوێت بۆ دوو ساڵ گرێبەستی نوێ بکاتەوە،بەڵام یانەکەی دەیەوێت بۆ ساڵێک نوێی بکاتەوە.
- هازارد لە لیستی یاریزاناندایە بۆ یاری مونشن گلادباخ و لەوانەیە لەم هەفتە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دادپەروەرانە نیە.
- لە وەرزی رابردوو کە خولەکە تەواو بووە، ڤار بڕیارەکانی لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید بووە.
- شتەکان بۆ بەرشەلۆنە پێچەوانە بووە،بڕیارەکان قسەی لەسەر ناکرێت و زیانی بە یانەکە گەیاندووە.
- لێدانە سزاکەی رامۆس لەم هەفتەیە لە کلاسیکۆ نوێترین حاڵەتە کە ڤار بڕیاری لەسەر داوە.
سپۆرت:
- ئەو خۆی دان بە مەدریدستا دەنێت.
- ناوبژیوانەکەی کلاسیکۆ مۆنوێرا هاوسۆزی خۆی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکات.
- مارتینێز بە مەدریدی ناسراوەو باوکی دامەزرێنەری رابیتەی هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدە.
- ئەمڕۆ بڕیار لەسەر داهاتووی بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە دەدرێت، حکومەتی کەتەلۆنیا بڕیاری کۆتایی دەدات ئەو سەرۆکە متمانەی لە لایەن ئیدارەوە لێبسەندرێتەوە.
- یانەی یۆڤانتۆس پێش رووبەڕووبوونەوەی بەرشەلۆنە 1-1 لەگەڵ هێڵاس ڤیرۆنا یەکسان دەبێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێکۆڵینەوە لەگەڵ کوڕەکەی بایدن دەکرێت
2020-12-10
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی