پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە عێراق: بە ڕەزامەندی ئێمە بازنەكانی كەركوك دیاریدەكرێن

0
59

SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات تائێستا لەگەڵ پارتی لەبەغدا نەگەیشتونەتە رێككەوتن، وتیشی: “رێگانادەین داقوق و حەویجە بكرێتە یەك بازنە و دیاریكردنی بازنەكان لەكەركوك بە رەزامەندی شەش پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەبێت”.

جەمال شكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی و نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا بازنەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاكانی كەركوك و موسڵ دەنگیان لەسەر نەدراوە لەپەرلەمان بەهۆی ئەوەی لایەنە سیاسیەكان ناكۆكییان هەبوو لەسەر شێوازی دیاریكردنی بازنەكان و ئەو شوێنانەی كە بازنەی هەڵبژاردن پێكدەهێنن، بۆیە ئەم بابەتە زیاتر مافی كوردە قسەی تیادا بكات بەو پێیەی كە دەنگی زۆرینەی ئەو ناوچانە كوردن.

لەگەڵ ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بانگەشەی ئەوەیان كردووە كە گوایە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای كەركوك، بەڵام جەمال شکور، ئاماژەی بەوەكرد، تائێستا لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی نەگەیشتوینەتە رێككەوتن لەبارەی دیاریكردنی شوێنەكان بۆ ئەوەی بازنەی هەڵبژاردن پێكبهێنن.

وتیشی: پەرلەمانتارانی پارتی چەند پێشنیازێكی كردووە بەوەی كە داقوق بچێتە سەر بازنەی حەویجە، بەڵام ئێمە بەم پێشنیارەی پارتی ڕازی نین و ناهڵێین داقوق بچێتە سەر بازنەی حەویجە، بۆیە كەركوك شەش نوێنەری هەیە كە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستانن دەبێت ئەو بابەتە بەڕەزامەندی ئێمە یەكلابكرێتەوە بەبێ ئێمە بازنەكان لەكەركوك یەكلاناكرێنەوە.

وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكاتێكدایەكە پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر بازنەی هەلبژاردن بۆ 16 پارێزگا بەڵام بەهۆی رێكنەكەوتنی یەكێتیی و پارتی دەنگدان لەسەر بازنەی هەلبژاردنەكانی كەركوك و نەینەوا دواخرا، هاوكات (خەسرەو گۆران) بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەوەی ڕاگەیاندووە “لەگەڵ یەكێـتی گەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر بازنەی هەلبژاردنەكان”، وابڕیاریشە ئەمڕۆ جارێكی پەرلەمانی عێراق بۆ هەمان مەبەست كۆببێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this