ئاشكرا بوو حەبیب نورماگومیدۆڤ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر گه‌یچی چەند پارەی وەرگرتووە

0
98
جەستن گەیچی و حەبیب نورماگومیدۆڤ

SNN Sport

پێگه‌ی( sport-express) ئه‌و به‌رامبه‌ره‌ داراییه‌ی ئاشكراكرد كه‌ حه‌بیب نورماگومیدۆڤی روسی وه‌ریده‌گرێت، ئەمەش پاش بردنه‌وه‌ی له‌ ركابه‌ره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ی جەستن گەیچی  له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خولی (UFC 254 )بۆ هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌ تێكلاوه‌كان کە شەوی رابردوو لە وڵاتی ئیماڕات لە شاری ئەبووزەبی ئەنجامدرا.

به‌ پێی پێگه‌ روسیه‌كه‌ بێت حه‌بیب له‌ رێكخراوی( UFC ) سێ ملیۆن دۆلار وه‌رده‌گرێت لەگەڵ 90 هه‌زار دۆلار بۆ به‌شداریكردنی له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ و ناچاركردنی ركابه‌ره‌كه‌ی له‌ سه‌ر خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ، له‌گه‌ڵ سێ ملیۆنی چاوه‌ڕوانكراوی تر له‌ مافه‌كانی له‌ په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی.

به‌مه‌ش ئه‌وبڕه‌  پاره‌یه‌ی  پاڵه‌وانه‌ روسیه‌كه‌ به‌ده‌ستی دەهێنێت له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌، زیاتر له‌ 6 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.

له‌ به‌رامبه‌ردا ، پێگه‌كه‌ وتی:”گایچی 600 هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ 30 هه‌زار دۆلار بۆ به‌شداریكردنی له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ و رێژه‌یه‌كی سه‌دی له‌ فرۆشی مافه‌كانی په‌خشی ته‌له‌فزیونی  پێدەدرێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this