سامان بەرزنجی: ئەگەر هەموو بودجەى هەرێم بۆ دۆخی تەندروستی تەرخانبکرێت بەش ناکات

0
59
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

SNN

وەزیری تەندروستی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد بۆ بەسەرکردنەوەی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و  لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: رەوشی کۆرۆنا لە هەرێم خراپە، هۆکارەکەشی ساردبوونەوەی هاووڵاتییانە لە پابەندی.

سامان بەرزنجی لە کۆنفرانسێکدا چەندین بابەتی جیاوازی باسکرد، لە نێویشیاندا رەوشیتی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی و سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە پارێزگاکە وتی: “لە هەر پارێزگایە و لە ماوەیەکدا ژمارەی تووشبوون بەرزبووەتەوە، هۆکارەکەی بە گشتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هاووڵاتییان وەکو رابردوو خۆیان ناپارێزن لە ڤایرۆسەکە”.

سەبارەت بە بودجەی تەرخانکراوی کۆرۆناش وتی: ئەگەر هەموو بودجەى هەرێم بۆ دۆخی تەندروستی تەرخانبکرێت بەش ناکات، چونکە زۆرینەى پێداویستییەکان بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت و بەردەوام پێویستییان پێیان هەیە.

باسی لەوەشکرد: هه‌ر كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌كۆرۆنا كۆچی دوایی بكات، حكومه‌ت پێنج ملیۆن دینار ده‌داته‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی.

سامان بەرزنجی باسی لە کەموکورتییەکانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە کرد لە سلێمانی و وتی، چەند ئامێرێکی تەندروستی نوێ بۆ نەخۆشخانەکە دابیندەکرێت، راشیگەیاند نزیکەی 80 بۆ 85 لەسەدی چارەسەرەکانی نەخۆشانی شێرپەنجە لەلایەن نەخۆشخانەکانی هەرێمەوە دابیندەکرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this