وەزیری خوێندنی باڵا: بە هەر نرخێك بێت ناهێڵین خوێندنی ئەمساڵ بە فیڕۆ بڕوات

0
64

SNN-عەلی حەمە سەعید
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بەوە دەكات لە ناچاریدا بڕیاریانداوە خوێندن لە زانكۆكانی كوردستان بە شێوەی تێكەڵ بێت.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لە میانەی سەردانیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە و كۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە و سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەو ڕێكارانەی لەوەزارەتی خوێندنی باڵا گرتومانەبەر بۆ خوێندنی ئەمساڵ خۆی لە دوو بژاردەدا دەبینێتەوە كە بریتین لەوەی خوێندن لەناو كەمپەكان دەستپیبكەینەوە و خوێندكاران ببەینەوە هۆڵەكانی خوێندن، یاخود بیر لە خوێندنی ئۆنلاین بكەینەوە، بەڵام بە ناچاری بڕیارماندا كە خوێندن بە شێوەی تیكەڵ هەڵبژێرین، چونكە خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین سەركەوتوو نابین تیایدا، كردنەوەی هەموو بەشەكانی زانكۆش ڕووبەڕووی گرفتی زۆرمان دەكاتەوە لە بارەی تووشبوون بە كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا پرسیارێك لە ئارادایە ئایا خوێندن پەك بخەین و تەسلیم بە كۆرۆنا ببین یاخود تەسلیم نەبین و خوێندن بەردەوام بێت، بۆ وەڵامی ئەمە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە بەرنامە و پلانی ئێمە ئەوەیە هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ناهێڵین بەهەر نرخێك بێت خوێندنی ئەمساڵی خوێندكارانمان بەفیڕۆ بڕوات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە دەزانین كۆرۆنا زیانی لە هەموو جومگەكانی ژیان داوە، بەڵام ناشكرێت كەرتی خوێندن بەتەواوی پەكی بخرێت.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێگەیشتووین، بەتایبەت بۆ وەزارەتەكەی ئێمە كە خوێندكارەكانمان لە بەشە ناوخۆییەكاندا دەمێننەوە ئەگەر خوێندكارێكیش تووش بێت هۆكارە بۆ تووشبوونی خێزانێك و پاشان گەڕەكێك و شارێك، بەڵام بۆ ڕێگریكردن لەم دۆخە تەنها چارەسەر ئەوەیە كە پرۆتۆكۆڵەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ خۆپارێزی و ڕێگركردن لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بگرینە بەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this