هاتووچۆی سلێمانی کێشەی کەمیی کارمەندی هەیە

0
50
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

SNN- هەڵکەوت سەروەت

بەهۆی خانەنشین بوونی کارمەندانیان و پڕ نەکردنەوەی شوێنەکانیان بە کەسانی نوێ، هاتووچۆی سلێمانی ماوەی 3 ساڵە گرفتی بۆ دروستبووە.

عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی بۆ SNN ئاشکرایدەکات: لەساڵی 2017ەوە کارمەندانمان خانەنشین دەبن و وازدەهێنن و هیچ لەجێدانانێکمان بۆ نەکراوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو شوێنانە.

دەربارەی کەمبوونەوەی کارمەندانی هاتووچۆ لەسەر شەقامەکان ئەو بەڕێوبەرە وتی: “بەپێویستی نازانین ئەو شوێنانەی کە ترافیک لایتی تێدایە کارمەندی هاتووچۆی لێبێت و ئەو کارمەندانە بۆ مەفرەزە تایبەتەکان و کارەکانی ترمان تەرخان دەکەین”.

لەکۆتاییشدا ناوبراو تەئکیدی کردەوە کە کامێرە جێگیرەکانی سلێمانی هەموویان دەکەونەوە کار و لەکاتی دەستپێکردنەوەشی هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this