توێژینەوەیەک دەریدەخات 60٪ی جولەکە لە ئەوروپا کەمیکردووە و ئێستا کەمینەن

0
67

SNN

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە لە ماوەی 50 ساڵی رابردوودا رێژەی 60٪ جولەکە لە ئەوروپا کەمیکردووە، ئەویش بەهۆی هاتنی شەپۆلی کۆچبەرانی خۆرهەڵاتی و رووخانی بلۆکی یەکێتیی سۆڤیەتەوە.

رۆژنامەی گاردیان نووسیوێتی “تەنیا 9٪ی جووەکانی جیهان لە ئەوروپا دەژین لەم کاتەدا، لە کاتێکدا لە سەدەی 19ی رابردوودا جولەکە رێژەی 90٪ یان لە ئەوروپا ژیاون”.

بەپێی داتای نوێ، 1.3 ملیۆن جولەکە لەئێستادا لە ئەوروپا دەژین، کە دەکاتە 0.1 لەسەدای کۆی گشتی ژمارەی دانیشتوانی ئەو کیشوەرە.

توێژینەوەکە کە پەیمانگەی سیاسەتی جووەکانی جیهان کردوێتی، دەریخستووە “سێیەکی ئەو جولەکانە لە هەریەک لە وڵاتانی فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دەژین”.

دیراسەکە ئاشکرایکردووە “کە لە نێوان سەدەکانی 18 و 19 دا زیاتر لە 10 ملیۆن جوو لە ئەوروپا ژیاون کە پێش جەنگی دووەمی جیهان 17 ملیۆن بوون، یەکێکبوون لە پێکهاتە سەرەکییەکانی ئەو کیشوەرە، لەکاتێکدا ئێستا بوونەتە کەمینە لە ئەوروپا”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this