دوای 2 مانگ پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی بیناى سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە تەرخانكرا

بیناى سهرۆكایهتى شارهوانى ههڵهبجه لهكاتى سووتانیدا | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئاشكرایكرد: دوای هەوڵێكی زۆر و سەردانیكردنی وەزارەتەكانی شارەوانی و دارایی، دواجار حكومەتی هەرێم بڕە پارەیەكی بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە تەرخانكرد.
كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: “دوای هەوڵێكی زۆرمان و چەند جارێك سەردانیكردنی هەولێر و كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیرانی شارەوانی و دارایی توانیمان رەزامەندی خەرجكردنی بڕێك پارە بۆ نۆژەنكردنەوەی بینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەدەستبهێنین، هاوكات لە كەمكردنەوەیەكی نهێنیشدا نۆژەنكردنەوەكە دەدرێتە كۆمپانیایەكی تایبەتەمەند”.
وتیشى: “بەهۆی ئەوەی بڕی ئەو پارەیەی بۆ نۆژەنكردنەوەكە تەرخانكراوە بەشێوەی كەمكردنەوەی نهێنی دەدرێتە كۆمپانیایەك، بۆیە ناتوانین بڕی پارەكە ئاشكرا بكەین، بەڵام پارەكە ئامادەیە و لە گەنجینەی دووی سلێمانی پارەكە دانراوە، بەو بڕە پارەیەش ئەو كەموكوڕییانەش پڕ دەكەنەوە كە پێش سووتاندنی باڵەخانەكە هەمان بوو”.
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ دەستپێکردنى نۆژەنكردنەوەی بینای سەرۆكایەتی شارەوانی ناچارین كە دەوامی شارەوانی رابگرین تاوهكو ئەو كاتەی نۆژەنكردنەوەكە كۆتایی دێت، بۆیە چاوەڕێدەكەین لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆمپانیایەك دەستبەكار ببێت و دەستبەكاری نۆژەنكردنەوەی بیناكە بكات”.
شەوی 23 ئابى 2020، بەهۆی خۆپیشاندنی ژمارەیەك لە هاووڵاتییانی هەڵەبجە و هێرشكردنیان بۆ سەر چەند فەرمانگەیەكی حكومی، بینای سەرۆكایەتی شارەوانی و بنكەی هاتووچۆی هەڵەبجە سووتێندران، هاوكات بەهۆی ئەو سووتاندنەوە زیاتر لە سێ هەزار بەڵگەنامەی هاووڵاتییانی هەڵەبجە لە بەشی گەنجینەكانی شارەوانی هەڵەبجە سووتێنداران.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17