بۆچی كاتێك دادوەر بڕیاری ئازادكردنی كەسێك دەردەكات، هێزە ئەمنییەكان ئازادی ناكەن

0
61
دەستگیرکردندەستگیرکردن

SNN- بڕیار محەمەد

لە ماوەی رابردوودا ژماریەك چالاكوان و مامۆستای زانكۆ لەسەر بیرورایی سیاسی لە سنووری بادینان دەستگیركران و دوای مانەوەیان زیاتر لە یەك مانگ دادوەری بڕیاری ئازادبوونی بۆ دەركردن و بەڵام زیاتر لە 15 ڕۆژە هێزە ئەمنیەكان ئازادیان ناكەن و پارێزەرێكیش لەرووی یاسایەوە شیكاری بۆ ئەم بابەتە دەكات.

رێبین سەباح پارێزەری راوێژكار، بە SNNی راگەیاند: لەو كاتەی دادوەری دادگایی لێكۆڵینەوە بڕیار لەسەر ئازاد كردنی ڕاگیڕاوێك دەدا بە كەفالەت، ئەو ڕاگیراوە واتە ئەو تەوقیف كراوە دەبێت دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی هێنانی كەفیل یاخود دانانی پارەی كەفالەتی بڕیار لەسەر دراو ڕاستەوخۆ ئازاد بكرێ بەو مەرجەی ناوبراو لە هیچ دۆسیەیەكی تری لێكۆلینەوە داواكراو نەبێ كاركردن بە پێچەوانەی ئەوە لەلایەن دەسەڵاتی جێ بەجێ كردنەوە ئەو كاركردنە لە دژی یاسا و پێچەوانەی ئەحكامەكانی یاسای “یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 23 ساڵی 1971 تایبەت بەو پرسە یاساییە”.

وتیشی “دەبێت دەسەڵاتی جێ بەجێ كردن لە پرسی چالاكوان مامۆستا بەدەل بەرواری و هاوڕێكانی بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ بڕیاری دادگاو دەسەڵاتی دادوەری بكات شكاندنی بڕیارو شكۆی دادگا بێجگە لە زیان هیچ سودی نییە، هەربۆیە پێویستە تەواوی رێکارە یاسایەكان وەكو خۆی جێبەجێی بكرێت كەویش ئازادكردنیانە بەپێی بریاری دادوەر”.

زیاتر لە دوومانگە هەڵمەتی دەستگیركردنی رۆژنامەنووس و چالاكوانانی كۆمەڵگای مەدەنی و ئەندامانی ژماریەك پارتی سیاسیی و مامۆستا و فەرمانبەران لە سنووری بادینان دەستی پێكردووە سەرباری ئازادكردنی ژماریەكیان لەلایەن دادوەری لێكۆلینەوەی دهۆك، بەڵام هێزە ئەمنیەكان ئامادەنین ئازادیان بكەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this