وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی مەترسیداری لە کەرکوک راگەیاند

0
70

SNN

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند: دوو چه‌كداری مه‌ترسیداری سه‌ر به‌رێكخراوی چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسی جموجۆڵه‌كان و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی پزیشكی ئه‌و رێكخراوه‌ بووه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە “له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی كه‌ركوك و وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تدا دوو تیرۆرستیان ده‌ستگیركرد كه‌ یه‌كێكیان ناوی (ئه‌بو ته‌لحه‌)یه‌ و به‌رپرسی جموجۆڵی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ پزیشكییه‌كانه‌، ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا عێراقیه‌ و و به‌رپرسی جێگیركردنی بۆمبه‌ و پاره‌ به‌سه‌ر شانه‌ نوستوه‌كانی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركوك دابه‌ش ده‌كات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this