راکەرێکی ئەمریکی لە پێشبڕکێ گەورەکان بێبەش دەکرێت

0
49
بلەیك لیپه‌ر

SNN Sport

بلەیك لیپه‌ر راكه‌ری قاچبڕاوی ئه‌مریكی داواکارییەکی یاسایی دۆڕاندوو به‌كارهێنانی قاچی ده‌ستكردی لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات كه‌ رێیده‌دات به‌ ركابه‌ریكردن له‌ پێشبڕكێی راكه‌ره‌ ئاساییه‌كان و ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی له‌ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ پێنادرێت.

دادگای ناوبژیوانی وه‌رزشی بڕیاریدا به‌وه‌ی كه‌ قاچە ده‌ستكرده‌كانی لیپه‌ر ركابه‌ریكردنی باشتری پێده‌به‌خشێت و ده‌رئه‌نجام راكه‌ره‌ تایبه‌تمه‌نده‌كه‌ی پێشبڕكێی 400 مەتر بۆی نیه‌ به‌كاری بهێنێت له‌ پێشبڕكێكانی وه‌كوو پاڵه‌وانێتی جیهان و ئۆڵۆمپیاد .

دادگا بڕیاریدا به‌وه‌ی قاچه‌ ده‌ستكرده‌كانی تایبه‌ت به‌ ڕاكردن كه‌ لیپه‌ر به‌كاریهێنا ، به‌ كرداری باشتربوونێكی ركابه‌ریكردنی پێببه‌خشێ لە پێشبڕكێی 400م به‌ سه‌ر ركابه‌ران كه‌ ئەوان له‌و هاوكارییه‌ میكانیكییه‌ بێبەشن و بەکاری ناهێنن.

لیپه‌ر ته‌مه‌ن 31 ساڵ كه‌ به‌ بێ قاچی له‌ خوار ئه‌ژنۆوه‌  له‌ دایك بووه‌ ، پله‌ی پێنجه‌می له‌ پێشبڕكێی400 مەتر به‌ده‌ستهێنا له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌مریكای ساڵی رابردوو، به‌ڵام رێگری لێكرا له‌ ركابه‌ریكردن له‌ پاڵه‌وانێتی جیهان له‌ دۆحه‌ .

یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان پێشوازی له‌ بڕیاری دادگا كردبوو كه‌ پاڵپشته‌ به‌ به‌ڵگه‌ ، پسپۆران پێشكه‌شیان كردووه‌ ، هه‌روه‌ها  پێداچوونه‌ به‌ یاساكانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی قورسایی سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌تانه‌ نه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی وه‌رزشكاران له‌م دۆخانه‌دا له‌ ئاینده‌دا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this