گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ  سێشەممە 27/10/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
57
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (27/10/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • گفتوگۆی نێوان مارتینێزی ناوبژیوانی یاریەکەو یاریدەدەرەکەی ئاشکرا دەبێت
  • یاریدەدەری ناوبژیوان:” سەرەتا رامۆس درێسەکەی لینگلێتی راکێشا پێش ئەوەی ئەو درێسەکەی رامۆس رابکێشێت”.
  • مۆنوێرا ئامۆژگاری یاریدەدەرەکەی پشتگوێ خستووە بۆ پێدانی سزا بە یانەی ریاڵ مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە ئێستا بیر لەوە دەکاتەوە سکاڵا تۆماربکات.
  • بارتۆمیۆی سەرۆکی بەرشەلۆنە رایدەگەیەنێت هیچ شتێک نیە بۆ ئەوەی واز لە پۆستەکەی بهێنێت.

سپۆرت:

  • بارتۆمیۆ بەرگری دەکات.
  • بارتۆمیۆ:” هەرگیز بیرم لە وازهێنان نەکردووەتەوە”.
  • “ئێستا کاتێکی خراپە بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵم و بیدەمە دەستی ئیدارەیەکی کاتی”.
  • “بڕیاری مانەوەی میسی باشترین بڕیارە بۆ یانەکە و داهاتووی”.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە دوو بەرگریکارەوە سەردانی تۆرینۆ دەکات بۆ یاری یۆڤانتۆس.
  • یاریدەدەری ناوبژیوانی کلاسیکۆ مۆنوێرا بوونی هەڵە لە لایەن رامۆسەوە ئاگادار دەکاتەوە بەرامبەر بە لینگلێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە لێکۆڵینەوە لە تۆماری دەنگی نێوان هەردوو ناوبژیوانەکە دەکات و سکاڵا لە رابیتەی لالیگا لەسەر ڤار تۆمار دەکات.

 

مارکا:

  • یاری کۆتایی دوای لوتکەی چێژ و بردنەوەی یاری کلاسیکۆ.
  • یانەی ریاڵ مەدرید داوای بردنەوەی لێ دەکرێت ئەمشەو بەرامبەر بە مونشنگلادباخ دوای دۆڕانەکەی شاختار.
  • بردنەوەی یاری کلاسیکۆ متمانەی لای زیدان زیاتر کردووە لە پێش گەشتەکەیان بۆ ئەڵمانیا.
  • بارتۆمیۆ واز لە پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بەرشەلۆنە ناهێنێت.
  • دەبێت ئەمشەو یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید لە یانەی سالزبۆرگ بباتەوەو شکستەکەی بایرن میونخ تێپەڕێنێت.

ئاس:

  • لەگەڵ هازارد و بە بێ پشووی پێویست.
  • بەلجیکیەکە ئەمشەو بەرامبەر بە بروسیا مونشن گلادباخ چەند خولەکێک یاری دەکات، ئەمەش دوای 7ی ئابی رابردوو.
  • هازارد لەوەتەی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کردووە 243 رۆژ دوورکەوتۆتەوە.
  • لوکاس ڤازکوێز یاریزانی لای هێڵی بەرگری دەبێت دژی مونشنگلادباخ، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی کارڤاخال و ناچۆ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this