داعش په‌لامارى بیره‌ نەوتێکی كه‌ركوك ده‌دات و پۆلیسێكى كورد ده‌كوژێت 

0
61

SNN-سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى كه‌ركوك چه‌كدارانى داعش په‌لامارى بیرێكى نه‌وتیاندا و به‌چه‌كى قه‌ناس پۆلیسێكى كورد كه‌ ئه‌ركى پاسه‌وانى بووه‌ كوژراوه‌. 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى كه‌ركوك به‌SNN ى راگه‌یاند: دره‌نگانى شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى داعش له‌  سنوورى كه‌ركوك په‌لامارى هێزێكى پاسه‌وانى نه‌وتى باكووریاندا كه‌ ئه‌ركیان پاراستنى بیره‌ نه‌وتى خه‌بازه‌یه‌ له‌ گوندى ره‌ملى سه‌ر به‌ ناحیه‌ى یایچى.

وتیشى: به‌هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه‌ به‌ چه‌كى قه‌ناس پۆلیسێكى كورد كوژراوه‌ كه‌ ناوى “له‌تیف عه‌بدولره‌حمان”ه‌ و ته‌مه‌نى 52 ساڵه‌ و دانیشتووى قه‌زاى خورماتووه‌.

ئەم هێرشەی داعش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکساڵ بەسەر کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرۆکی رێکخراوی داعش تێپەڕدەبێت، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاندووە: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی گەورەیە لە عێراق و سوریا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this