كۆنفرانسی ئازادی ئاین و بڕوا له هه‌ولێر ‌بەڕێوەچوو

0
50

SNN – بڕیار محەمەد
ئەمڕۆ بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئازادی ئاین و بڕوا لە شاری هەولێر كۆنفرانسێك لەژێر ناونیشانی (میكانزمی باشترین پاراستنی مافی كەمیینەكان لە هەرێمی كوردستان) بەڕێوەچوو، لە كۆنفراسەكەشدا وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی رایگەیاند: پێكەوه‌ ژیانێكی باش لە نێوان پێكهاتەكاندا بوونی هەیە”.

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگەیاند: “هەر لە كۆنەوە لە هەرێمی كوردستان سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكان بە برایانە و بە شێوەیەكی ئاشتیيانە پێكەوە ژیاون، هیچ كێشە و گرفتێكیان لەسەر جیاوازی ئاین نەبووە”.

وتیشی: “هەموو پێكهاتە ئاینیيەكان و مەزهەب و ئاین زاكان بە ئازادیپەیڕەوی بیر و باوەڕە ئاینییەكەیان دەكەن، هەر بۆیە تاوەكو ئێستا هیچ ناخۆشى و جیاوازییەك لەسەر بنەمای بیر و باوەڕی ئاینی نەبووە و رێگاش بە هیچ كەس و لایەنێك نادەین كێشە و گرفت لە نێوان پێكهاتەكانی هەرێمی كوردستان دروست بكات”.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەشكرد: “لێرەوە پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی كوردستان بە تایبەتی دەكەین بە بۆنەی رۆژی لە دایكبوونی بێغەمبەری ئیسلام كە رۆژی پێنجشەمە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هیچ بۆنەیەكی فەرمی لەلایەن وەزارەی ئەوقاف و پیاوانی ئاینی بەڕێوەناچێت “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this