پەروەردەی سلێمانی داوای کۆتاییهاتنی بایکۆتی مامۆستایان دەکات

0
54
SNN-هەڵکەوت سەروەر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکدا داوا لە مامۆستایانی سنووری پارێزگاکە دەکات کۆتایی بە بایکۆت بهێنن و بگەڕێنەوە ناو پۆلەکانی خوێندن.

عومەر محەمەد ئەمین، جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وا پێویستە سەرجەم بەرپرسانی حزبی و حکومی و رێکخراوی پیشەیی و جەماوەرییەکانی کۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایانی ئاینی پەرۆشی کردنەوەی دەرگای خوێندن بن تا دواکەوتن و نەزانی تەنگمان پێ هەڵنەچنێت.

دەشڵێت: وەزارەتی پەروەردە هەمیشە خۆی بە خەمخۆری داوا رەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە دەزانێت.

باس لەوەشدەکات پەروەردە شادەماری گەشەپێدان و پێشکەوتنی وڵاتە لەهەموو بوارەکاندا ناکرێت هەر هەموومان خۆمان لەو بەرپرسیارێتییە مێژووییە بدزینەوە، واتە تاک بەتاکی ئەم هەرێمە بەرپرسن لە شکستهێنانی پرۆسەی خوێندن.

لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە، لەگەڵ داوا رەواکانی مامۆستایانن بەتایبەت گرفتی مووچە، وتیشی: داواکارین لە سەرجەم بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەل دایک و باوکی خوێندکاران بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێندنگاکان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this