“ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانى حكومه‌ت زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا پرساندن به‌ڕێوه‌ناچێت”

0
35

SNN – بڕیار محه‌مه‌د
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانى ئه‌مڕۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌و راپۆرتانه‌ى كه‌ ناردوویانه‌ بۆ په‌رله‌مان زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێنا پرساندن به‌ڕێوه‌ناچێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ جه‌لال محه‌مه‌د، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌ SNNى راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ راپۆرتى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ پرسیارى په‌رله‌مانتاران له ‌ په‌رله‌مان ده‌خوێنرێته‌وه‌، وه‌ك ئاشكراشه‌ كه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان پرسى زۆرینه‌ و كه‌مینه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى پرسیاره‌كان به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سه‌ندكرا و به‌ دڵى زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران بوو ئه‌وه‌ كۆتایی پێ دێت و واتاى ئه‌وه‌یه‌ زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران پێى رازین”.

له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى به‌ده‌ست نه‌هێنا، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان پێ نه‌دا، ئه‌وا دانیشتنى پرساندن ده‌ستپێده‌كات و به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

پێشتر ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان لە نووسراوێكدا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كرد بۆ ئامادەبوون لەدانیشتنی ژمارە 9ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لەخولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان، لەكاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ.

لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەر باسکراوە، لە تەوەری یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەریەكە لە پێشنیازە یاساكانی پاراستنی تۆڕ و بنچینەكانی ئاو و ئاوەڕۆ لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق)، پێشنیازی یاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق)، لە تەوەری دووەمیشدا دانانی ئەندامی پەڕلەمان (عومەر عەبدوڵڵا فەتاح) لە لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری.

لە تەوەری سێیەمیشدا گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی (سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران) و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی و ئابوری بەپێی حوكمی ماددەكانی (70، 71، 73) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this