“100 كه‌س له‌ هه‌ولێر به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسك سزادراون”

0
232
پاركى شار له‌ ناوه‌ندى هه‌ولێر له‌كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا | فۆتۆ: رووداو

SNN – بڕیار محەمەد
قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 100 كه‌س به‌هۆى نه‌به‌ستنى ماسكه‌وه‌ سزادراون، ده‌شڵێت: “زیاتر له‌ 10 شوێن داخراون”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر به‌ SNNى راگه‌یاند: “له‌ ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتییان به‌ رێنماییه‌كان و نه‌به‌ستنى ماسك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كانى هه‌ولێر 100 هاووڵاتى پسوڵه‌ى بۆ كراوه‌ و به‌بڕى 20 هه‌زار دینار سزا دراوه‌، هاوكات 10 شوێنیش به‌ تۆمه‌تى پابه‌ند نه‌بوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان سزا دراون”.

وتیشى: “جگه‌ له‌و شوێنانه‌ى كه‌ سزادراون، چه‌ندین شوێنى تریش ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر پابه‌ندى رێنماییه‌كان نه‌بن داده‌خرێن”.

قایمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه‌ ته‌ندروستى هاووڵاتییان زۆر به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌، ده‌مانه‌وێت رێگربین له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا، مه‌به‌ستیش له‌م سزایانه‌ پاراستنى ته‌ندروستییانه‌”.

نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه‌: “هه‌ر شوێنێك كه‌ سزا ده‌درێت دوو پسوڵه‌ى بۆ ده‌كرێت دانه‌یه‌كیان ده‌درێته‌ كه‌سى سزادراو و دانه‌یه‌كیشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قایمقامیه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى رێنماییه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this