
كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN- بریار محەمەد
پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 81 پەرلەمانتار وەڵامەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری دارایی قبوڵکرد، بەمەش پرساندن ئەنجام نادرێت.
لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا نامەی هەریەكە لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لەبری پرساندنیان وەك وەڵامی پەرلەمانتاران لەلایەن هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان خوێندرایەوە.
مەسرور بارزانی لە نوسراوەكەیدا بۆ پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، هەرێمی كوردستانی تووشی دۆخێكی سەختی دارایی كرد، لەوەتەی كابینەی نۆیەم دەستبەكاربوە 12 مووچە دابەشكراوە، تەنها دوو مووچە دواكەوتوە، ئەوەش بەهۆی نەناردنی بەشە بودجەی كوردستان بووە لەلایەن بەغدا، ئەنجومەنی وەزیران بە ناچاری بڕیاری تەمویلی 79%ی مووچەی داوە”.
لە كۆتایی دانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا بە دەنگی 81 پەرلەمانتار وەڵامەكەی سەرۆك و جێگر و وەزیری دارایی حكومەت قبوڵكرا و بەمەش پرۆسەی پرساندنەكە ئەنجام نادرێت كە پێشتر لەلایەن 23 پەرلەمانتار داوای پرساندن كرابوو.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ روویدا یاسایی نه‌بوو، چونكه ئێمه پێمانوایه پرساندن بۆ به‌رپرس ده‌كرێت نه‌وه‌ك وه‌ره‌قه و قه‌ڵه‌م”.
هاوكات عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان وتى: “حكومه‌تى هه‌رێم شه‌فاف نییه، چونكه من خۆم وه‌زیرى ئه‌و حكومه‌ته‌بووم، نه‌مزانییوه داهات چه‌نده، هه‌ربۆیه نایانه‌وێت بێنه په‌رله‌مان”.
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان رایدەگەێنێت ئەو وەڵامانە بۆ ئێمە موقنیعكەر نەبووە و داوا دەكەین متمانە لە سەرۆكی حكومەت وەربگیرێتەوە .
عەبدولستار مەجید وتی: ئەو وەڵامانە بۆ ئێمە قایلکەر نەبووە و داوا دەكەین متمانە لە سەرۆكی حكومەت وەربگیرێتەوە، بەراستی ئەو دانیشتنەی ئێمە چاوەرێمان دەكرد ئاوا نەبوو، بۆیە ئێمە دەنگمان نەداوە بە وەڵامەكان.

وێنە: بڕیار محەمەد/SNN
دواتر فراكسیۆنى پارتى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو وتى: “داوا له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان راستگۆبن و موزایه‌ده نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كردیان نواندن بوو”.
راشیگەیاند: لەهەموو دونیا وایە ئۆپۆزسیۆن كەمینەن و نەبووە ئەوان هەموو شتەكانی خۆیان فەڕز بكەن و پێیان وابێت ڕاستیەكان هەمووی لای ئەوانە، لەكۆی ۹۲ ئەندامی بەشدار ٨۱ ئەندام دەنگیدا بە وەڵامەكانی حكومەت و پێیان وابووە وەڵامەكان باوەڕپێهێنەر بووە، سەڕەڕای ئەوەی بەشێک لە ئەندامانمان بەهۆكاری تەندروستی بەشدار نەبوون، ئەمە جگە لەوەی لەدانیشتنی تایبەت هۆكارەكانی پاشەكەوتنی مووچە و بڕینی مووچە ڕوونكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوەی ئێمە ویستمان بڵێین لەدانیشتنەكە بەئۆپۆزسیۆن ئەوەبوو كەهەموو قسەكانی دەیكەن ناڕاستن و كۆبوونەوەی پەڕلەمان بەڕێكاری پەیڕەوی بووە و نایاسایی نەبوو، سروشتی كاری پەڕلەمانیش وایە دەبێ ئەوانیش ڕێز لەئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرن.

وێنە: بڕیار محەمەد/SNN
له كۆتایدا زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى وتى: “داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چاكسازی بكات، دۆخى هاووڵاتییان باشتر بكه‌ن، چونكه ناكرێت گوزه‌رانى هاووڵاتییان به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بێت”.
وتیشی: پێمان وایە هەرێمی كوردستان لەكۆمەڵێك قەیران و ئەزمەدایە و ناكرێت قەیرانەكان بەقەیرانی تر بسپێرین و قەیرانی تر دروست ببێت، بۆیە جەخت دەكەینەوە سەنگەری داكۆكی بۆ هیچ هێزێك چۆل ناكەین لەبارەی لێبڕینی مووچە و دواكەوتنی مووچە و قەیرانەكانی تر، كە بەلامانەوە گرنگ و ئەولەویەتی كارەكانیشمان بووە حكومەت چاكسازی ڕاستەقینە بكات لەداهاتی نەوتی و نانەوتی.
باسی لەوەشکرد، ئێستا ٨٢٢ كۆمپانیای نەوتی لەهەرێم كاردەكەن، كەبەبڕوای ئێمە گەندەڵی بەهەدەردان هەیە و حكومەت دەبێ دەست ببات بۆ چاكسازی لەم بابەتە و هەروەها لەخاڵە سنوریەكان و داهاتەكانی تر تاوەكو قۆناغەكانی تر تێبپەڕێنین، هەمووشمان حكومەت ناچار بكەین لەجێبەجێ كردنی چاكسازی، لەهەمان كاتدا لە مەسەلەی مووچە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا زۆر گرنگە بۆ دیاری كردنی پشكی هەرێم بۆ ئەوەی لەم قەیرانە دەربازببین.
ئاماژەی بەوەش كرد: سەرباری دۆخی ژیانی خەڵك ونەبوونی مووچە و لێبڕینی مووچەی نایاسایی و خراپی دۆخی مووچەخۆران و بازاڕ، ئەمڕۆ پرسی لێسەندنەوەی متمانە لەپەڕلەمان بەڕێكاری پەیڕەوی بەڕێوەچوو.

وێنە: بڕیار محەمەد/SNN
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
5كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
5كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوه‌ى دوو ساڵه حكومه‌تى هه‌رێم هێنده‌ى ئه‌م مانگه دۆخى دارایی باش نه‌بووه”
6كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مڕۆ پلاسخارت له‌گه‌ڵ حزبه‌كانى هه‌رێم باسى چى ده‌كات؟
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش