لێدوانی کومان لەسەر یاریەکەی یۆڤانتۆس

0
71
رۆناڵد کومان

SNN Sport

سبەی چوارشەممە، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات و یاریەکە لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەمی خولەکەیە و لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، کومان راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، بەشداری کردوو باسی لە یاریەکەو دۆخی یانەکەی کرد.

کومان وتی:”ئەمە یارییەکی یەکلاکەرەوە نیە، بەڵام یارییەکی نایاب دەبێت، دەمانەوێت ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنین و یارییەک دەبێت لە رووی ئاستەوە بەرز بێت،ئێمە زۆر رێزی یانەی یۆڤانتۆس دەگرین، گرنگە لێرەدا ئەنجامێکی باش بە دەست بهێنین، دەبێت دەرفەت بڕەخسێنین، رێز لە بەرامبەر بگرین، یارییەکی گەورە دەبێت”.

وتیشی:” یارییەکی جوان دەبێت بۆ هەمووان، دەمانەوێت باشتر بین لە گۆڕەپانەکە، رۆناڵدۆ یاریزانێکی نایابە، نازانم بەهۆی کۆرۆناوە یاری دەکات یان نا، من رێزی ئەو یاریزانە دەگرم”.

لەسەر رووداوەکانی کلاسیکۆ وتی:” من پەشیمان نیم لەوەی کە لەسەر ڤار وتوومە دوای کلاسیکۆ،لە کلاسیکۆ 60 خولەک بە باشی یاریمان کرد، یانەیەکمان بینی داواکارییەکی زۆری هەبوو، ئێمە یاریزانمان هەیە بە تایبەتمەندی جیاواز لە قاچەکانیاندا،دەبێت ئەوانە کە باشتر ئامادەن هەڵبژێرین،نزیکبوونەوەمان لە سبەینێ ئەوەیە  کە هەوڵ بدەین سەرکەوین و دەبێت بەرەو پێشەوە بڕۆین، من راهێنەرم ، هەمووکات بردنەوەم دەوێت، دەمانەوێت کۆنترۆڵی یارییەکان بکەین، دەبێت هاوسەنگی لە نێوان هێڵی بەرگری و هێرشبردندا هەبێت”.

لەسەر یۆڤانتۆس وتی:” ئەوان بە هێرشی خێرا یاری دەکەن مۆراتا زۆر مەترسیدارە، ئەو زۆر سەرکەوتنی لە چەند یانەیەک بە دەستهێناوە،یاریەکە نایاب دەبێت،یۆڤانتۆس لە سەرەتای وەرزەوە هاوشێوەی ئێمە یاری کردووە لەگەڵ راهێنەرێکی نوێ، هەمیشە پێویستی بە هەندێک کات هەیە، ئەوان یەکێکن لە گەورەکانی ئەوروپا، تیپێکن لە بەرگری بەهێزن، لەگەڵ یاریزانە گەورەکان، دیبالا یاریزانێکی گەورەیە، مۆراتا گۆڵ دەکات، ئەوان توانای گەورەیان هەیە”.

لە کۆتایدا وتی:” تەنیا یەک داوام لە هاندەران هەیە، ئارام بن، زۆر شت دەگۆڕین”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this