قوباد تاڵەبانی پرۆژەی خزمەتی خستە بواری جێبەجێكردنەوە

0
275
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم

SNNـ بریار محەمەد
لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم، جێگری سەرۆكوەزیران پرۆژەیەكی ستراتیجی بەناوی (خزمەت)، بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان، دەخاتە کار، جەختیشدەكاتەوە كە ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتیانی خۆی بكات.

لەبارەی گرنگیی پرۆژەی خزمەتەوە لوقمان وەردی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆگرامی خزمەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی  پێشكەشكراوە، ئەمە دەبێتە سەرەتای هەنگاوێكی باش بە ئاراستەی بە ئەلیكترۆنیكردنی حكومەت”.
وتیشی: “ئەم پرۆگرامە بریتییە لەپرۆسەی بەدۆكیومێنتكردن و باشكردنی ئاستی ئەو خزمەتانە دەگرێتەوە چ تایبەت بن یان گشتی كە لەلایەن حكومەت پێشكەش بە ھاووڵاتی دەكرێن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بێگومان جێبەجێكردنی ئەم پرۆژەیە دەبێتە مایەی باشتر كردنی خزمەتەكان و پێدانی بەرچاو روونی زیاتری ھاووڵاتییان و دەستكەوتنی زانیاری لەلایەن ھاووڵاتی جگە لەوەی ھەر بەمھۆیەوە رۆتینی ئیداریش كەمدەبێتەوە.
شایەنی باسە پڕۆژەی خزمەت هەموو ئەو كارانە دەگرێتەوە، تایبەت و گشتی، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی هاووڵاتیانی دەكات و بەشێوەیەكی راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان هەیە، هەروەها “ئامانجەكانی پڕۆژەی خزمەت بریتییە لە باشتركردنی ئاستی خزمەت و كەمكردنەوەی رۆتینە لە دامودەزگاكانی حكومەت لەكاتی ئەنجامدانی مامەڵەی هاووڵاتیان”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this