لە سوپەڕماڕکێتکی راپەڕین بەشێوەیەکی جیاواز هاوکاری هەژاران دەکرێت

0
456
بانکی خۆراکی هەژاران

فۆتۆ ستۆری : محەمەد مستەفا

لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە، لە سوپەرمارکێتێکی ناحیەکەدا پڕۆژەیەکی خێرخوازی بەناوی (بانکی خۆراک) دانراوە، پڕۆژەی (بانکی خۆراک) واتا کاتێک هاووڵاتیان خۆراک بۆ خۆیان دەکڕن، دەتوانن بە گوێرەی توانای خۆیان خۆراکیش بۆ هەژاران بکڕن و بیخەنە ناو ئەو بانکە و دواتر سەرجەم ئەو خۆراکەی کە کۆ دەکرێتەوە دابەشی سەر ماڵە هەژارەکان دەکرێت .

(ئازاد حەمە عەلی ) خاوەنی سوپەر ماڕکێتی (نیو سیتی) بە SNN ی راگەیاند : لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و کەرەنتینەکردن و خراپبوونی دۆخی هەژاران بەهۆی نەمانی کار و داخستنی بازاڕەکان ، بڕیارماندا کە لە رێگەی پڕۆژەیەکەوە بەناوی (بانکی خۆراک ) بە هاوکاری هاووڵاتیانی ناحیەکەمان هاوکاری کەسانی هەژاری خۆمان بکەین . بە جۆرێک هەر کەسێک دێت خۆراکێک بۆ خۆی دەکڕێت دەتوانێت بەگوێرەی توانای خۆی خۆراکێک بۆ هەژاران بکڕێت و بیخاتە ناو بانکەکە .

ووتیشی ” جگە لە خۆراک هاوکات زۆر کات هەبووە هاووڵاتیان بەپارە هاوکاری پڕۆژەکەیان کردووە ئەوانیش بەو پارەیە خۆراکیان پێکڕیوە و لە رێگەی ئەو خۆراکەی لەو پڕۆژەیە کۆکراوەتەوە، ئەوان وەک ئیدارەی سوپەر ماڕکێتەکە بە هاوکاری کەسانی چالاکوان توانیویانە زیاتر لە 90 سەبەتەی خۆراکی بەسەر ماڵە هەژارەکانی ناحیەکە دابەش بکەن ”

ئازاد باسی لەوەشکرد : گەر بێت و هاوڵاتیان زیاتر هاوکاری ئەو پڕۆژەیە بکەن ئەوان پڕۆژەکەیان پەرە پێدەدەن دەیکەنە پڕۆژەیەکی بەردەوام بۆ خزمەتی هەژاران .

پشتیوان عەزیز یەکێکە لە چالاکوانانی ناحیەکە کە بەشدار بووە لە دابەشکردنی هاوکاری ئەو پڕۆژەیە بەسەر خێزانە هەژارەکان بە snn ی ووت ” پڕۆژەی (بانکی خۆراک) پڕۆژەیەکی گرنگ و پێویستە، چونکە لەم قەیرانەی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە لە ئەمڕۆدا هەژارەکان لە هەموو کات زیاتر پێویستیان بە هاوکاری هەیە، ئەم جۆرە پڕۆژانە وا دەکەن کە خۆراکی چەند رۆژێک بۆ ماڵێکی هەژار دابین بکەن کە هیچ سەرچاوەیەکی داهاتیان نییە .

پشتیوان ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد : ئەو بەشداری دەیان کەمپینی کۆکردنەوەی خۆراکی بۆ هەژاران کردووە، بۆیە چەندین جار روویداوە لە کاتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەسەر ماڵە هەژارەکاندا، خاوەن ماڵەکە باسی لەوەکردووە گەر ئەو سەبەتە خۆراکە نەبوایە کە بۆیان دابینکردووە ئەوە هیچ شتێک لە ماڵەکەیدا نەبووە کە ژەمە نانێکی پێ ئامادە بکەن . بۆیە پێویستە هەموومان پاڵپشتی ئەم جۆرە پڕۆژانە بکەین .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this