بایرن میونخ و لیڤەرپوڵ و مانچستەرسیتی بردنەوەیان تۆمارکردوو ریاڵ مەدرید لە دواساتەکان یەکسانبوو

0
90
ریاڵ مەدرید

SNN Sport

لە گەڕی دووەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو  هەشت یاری ئەنجامدراو تێیدا یانەکانی لیڤەرپوڵ و بایرن میونخ  و مانچستەرسیتی و ئاتلەتیکۆمەدرید بردنەوەیان تۆمارکردوو ریاڵ مەدرید تووشی یەکسانبوون بوو.

لە رکابەرییەکانی گروپی یەکەم، یانەی بایرن میونخ لە روسیا بووە میوانی یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوە.

هەردوو گۆڵی یاریەکە گۆرتێزکاو کیمیچ لە خولەکەکانی 13 و 79 تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ئاتلەتیکۆمەدرید میوانداری یانەی سالزبۆرگی نەمسایی کرد، لە ئەنجامدا بە زەحمەت توانی یاریەکەی  2-3  لێبباتەوە.

سێ گۆڵی ئاتلەتیکۆمەدرید لۆرێنتی و جواو فلیکس دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 29 و 52و 85تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی سالزبۆرگ دۆمینیک و مێرگیم لە خولەکەکانی 40 و 47 تۆماریان کرد.

لە رکابەرییەکانی گروپی دووەم یانەی ئینتەرمیلان لە ئۆکرانیا بووە میوانی یانەی شاختار، 90 خولەک هەردوو یانە  بە بێ گۆڵ یەکسانبوون.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی مونشنگلادباخی ئەڵمانی و لە ئەنجامدا 2-2  یەکسانبوون.

دوو گۆڵی یانەی گلادباخ یاریزان، مارکۆس تۆرام لە خولەکەکانی 33 و 58 تۆماری کرد.

دوو گۆڵی ریاڵ مەدرید بنزیمە لە خولەکی 87 و کاسێمیرۆ لە خولەکی 92 تۆماریان کرد.

لە رکابەرییەکانی گروپی سێیەم، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی لە یاریگای خۆی توانی 2-0 لە یانەی ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی بباتەوە.

دوو گۆڵی یاریەکە یاریزان،ڤیێراو ئۆلیڤێرا لە خولەکەکانی 11 و 85 تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی توانی  لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3-0 لە یانەی مەرسیلیا بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ بردنەوەکانی.

گۆڵەکان یاریزانان،فیران تۆرێس و گۆندۆگان و ستەرلینگ لە خولەکەکانی 18،76 و 81 تۆماریان کرد.

لە رکابەرییەکانی گروپی چوارەم، یانەی ئاتلەنتاو ئەجاکس لە ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکبوونەوە لە ئەنجامدا 2-2 یەکسانبوون.

دوو گۆڵی ئاتڵەنتا زاپاتا لە خولەکەکانی 54 و 60 تۆماریان کرد.

دوو گۆڵی ئەجاکس تادیچ و تراورێ لە خولەکانی 30  و 38 تۆماریان کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی لیڤەرپوڵ میوانداری یانەی میتیڵاندی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێ بباتەوە.

دوو گۆڵی لیڤەرپوڵ جۆتاو سەڵاح لە خولەکەکانی 55 و 90 تۆماریان کرد.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this