هەناری هەڵەبجە ڕەوانەی دوو وڵاتی ئەوروپی كرا، دواتریش دوو وڵاتی عەرەبی

0
97

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئاشكرایكرد كە ئەمساڵ سەركەوتووانە هەناری هەڵەبجەیان ڕەوانەی دوو وڵاتی ئەوروپی كردووە و لەبەرنامەشیاندایە كە بۆ دوو وڵاتی عەرەبی بنێرن، بۆ ئەمساڵیش زیاتر لە 38 ملیۆن كیلۆ هەنار بەهەم هاتووە هەر كیلیۆك هەناریش لە وڵاتانی ئەوروپی بە چوار دۆلار دەفرۆشن.

فەریەدون نامدار، سەرۆكی كۆمپانیای هەناری كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمساڵ بەرهەمی هەنار لە سنووری پارێزای هەڵەبجە لە ئاستێكی زۆر باشدایە بەجۆرێك بەگوێرەی داتانی بەردەستمان ئەمساڵ زیاتر لە 38 ملیۆن كیلۆ هەنار لە سنوورەكەماندا بەرهەم هاتووە، كە ئەمەش بڕێكی زۆرباشە و هاوكارمان دەبێت بۆ ئەوەی هەناردەی دەرەوەی بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ لەڕێگەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ حكومەتی عێراق و حكومەتی توركیا، توانیمان هەناری هەڵەبجە بگەیەنینە هەردوو وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا لە ئەوروپا و هاوكات هەوڵەكانیشمان بردەوامە بۆ ناردنی هەناری هەڵەبجە بۆ هەریەكە لە وڵاتی كوەیت و قەتەر، بۆ ئەومەبەستەش لەڕێگەی وەزارەتی كشتوكاڵەوە هەوڵەكانمان دەستپێكردووە گەشبینیشن بە هەوڵەكانمان.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی هێشتا نرخی هەناری هەڵەبجەمان دیارینەكردووە لەو دوو وڵاتەی كە هەنارمان بۆ ناردوون بەڵام بە پێی بەدواداچوونەكانمان كیلۆیك هەنار لە نزیكی چوار دۆلاردا لە بازاڕدا دەستدەكەوێت، بۆیە ئەمە ئەگەر بتوانین بەردەوامبین لە هەناردەكردنی هەنار سودێكی زۆر باش بە خاوەن باخەكان دەگەیەنین چونكە لە هەرێمی كوردستان كیلۆیەك هەنار بە نزیكی هەزار دینارە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this